ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند و دانپێدانانیشی بڵاوکردنەوە كه به‌جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له‌ڕێگه‌ی قەزای دوكان رێگریان گه‌شتیاری عه‌ره‌ب كردوه و پاره و كه‌لوپه‌له‌كانیان لێسه‌ندون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی سلێمانی (پینجشەممە 5ی ئایاری 2021٩ رایگه‌یاند، به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی ورد، توانیان ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار دەستگیربکەن کە بە جلوبەرگی هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگریان لە گه‌شتیاری عه‌ره‌ب کردووە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پارێزگای سلێمانی ئه‌و شوێنه ئارامه‌یه كه هاووڵاتیانی سەرجەم پارێزگاكانی هه‌رێم و عێراق ده‌توانن به‌ئاسوده‌ی تێیدا بژین و رێگه‌ش به‌هیچ كه‌سێك نادرێت له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا ئارامی هاوڵاتیان تێكبدات.