گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گوێی لێبگرە

تۆمارێكی دەنگی تەها محێدین مەعروف و سەدام بڵاوكرایەوە

2021.05.06 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمارێكی دەنگی تەها محێدین مەعروف و سەدام بڵاوكرایەوە

ناس کورد-

 

لەتۆمارێكی دەنگیدا كە دەگەرێتەوە بۆ سەروبەندی هێرشی ئەمەریكا بۆ ڕزگاركردنی كوەیت لە 1990 تەها محێدین مەعروفی جێگرە كوردەكەی سەدام حسێن پرسیارێكی لەبارەی دەنگۆیەك ئاراستە دەكات و بەهیوایە وەڵامەكەی بزانێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە تۆمارەكەدا كە بەمدواییانە لە چەنالێكی دۆكیۆمێنتاری بڵاوكراوەتەوە و "ناس كورد" گوێی لێگرتووە (6 ئایاری 2021) تەها محێدین مەعروف، پرسیار لەسەدام حسێن دەكات كە دەنگۆیەك بڵاوە گوایە سوپای عێراق بەر لەدەستپێكردنی هێرشی ئەمەریكا لەپڕ دەكشێتەوە لەكوەیت بۆ ئەوەی بیانخاتە بەردەم واقیعێكی چاوەڕواننەكراو، "ئایا ئەمە لەبەرژەوەندیمانە یان نا؟". 

 

هەندێك لەوانەی كۆمێنتیان لەسەر ڤیدیۆكە داوە باس لەوەدەكەن جێگرەكەی سەدام ئاگای لەبڕیار و پلانی ڕژێمەكەی خۆی نییەو دەیەوێت لەورێگایەوە زانیارییەك بزانێت، هەندێكی تر باس لەوە دەكەن چارەسەرێكی زیرەكانەی بەناڕاستەوخۆ پێشكەش دەكات تا بكشێتەوە و خۆی لە شەڕی ئەمەریكا لابدات. 

 

تەها محێدین مەعروف، لەدایكبووی ساڵی 1929 بوو لە پاش 1975 تا 2003  بەناوی پشكی كوردەوە جێگری سەرۆك كۆماری عێراق سەدام حسێن بوو. لەدوای كەوتنی ڕژێمی بەعس ژمارەی 24 ی هەبوو لە 55 داواكراوەكەی سەدام و لە 2009 مردووە، قسەو دەركەوتنەكانی سنوردار و زۆر كەمن و ماوەیەكیش گەڕایەوە بۆ سلێمانی.