گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کەناڵێکى ئیسرائیل خراپى دۆخى تەندروستى خامنەیى ئاشکرا دەکات 

2021.05.06 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
کەناڵێکى ئیسرائیل خراپى دۆخى تەندروستى خامنەیى ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

کەناڵێکى ئیسرائیلى ئاشکراى کرد، بارودۆخى تەندروستى عەلى خامنەیى باش نییە و بەوەش دۆخێکى زۆر سەخت چاوەڕوانى ئەو وڵاتە دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵى 12ى ئیسرائیلى (6ى ئایارى 2021) لەسەر زارى بەرپرسێکى باڵاى ئەمنیى وڵاتەکەیەوە بڵاوى کردوەوە، بەپێى ڕاپۆرتە پزیشکیەکان لەسەر دۆخى خامنەیى، حاڵى تەندروستى لەڕووى جەستەییەوە خراپە و لەدۆخێکى ناجێگیردایە و ئەوەش بارودۆخێکى نوێ لەئێراندا دەخوڵقێنێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دۆخى خراپى تەندروستى ڕابەرى باڵا چاوەڕوێ دەکرێت بارودخێکى سەخت لەو وڵاتەدا بەدواى خۆێدا بهێنێت.

 

پێشتریش چەند میدیایەکى جیهانى ئەوەیان بڵاو کردەوە، عەلى خامنەیى ڕابەرى باڵاى ئێران دۆخى تەندروستى جێگیر نیە و داواى کردووە دەورووبەرەکەى دوعاى شیفایى بۆ بکەن.

 

عەلى خامنەیى لە 17ى تەمموزى ساڵى 1939 لەئێران لەدایکبووە و لەدواى مردنى خومەینى ساڵى 1989 کراوەتە ڕابەرى باڵاى ئێران و لەو کاتەوە تا ئێستا لەو پۆستەدا کە بەرزترین دەسەڵاتى جێبەجێکردن و لەسەرووى دەسەڵاتەکانى تریشەوەیە لەئێراندا دەستبەکارە.