گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم کێشەیەکى نوێی لەگەڵ بەغدا ئاشکراکرد

2021.05.06 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم کێشەیەکى نوێی لەگەڵ بەغدا ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری گشتی باج و دەراماتەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێکخستنەوەی باج بووەتە کێشەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و داوا دەکرێت پڕۆسەکە هاوتاى بەغدا بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال وەرتی، لە ڕونکردنەوەیەکی ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (6ی ئایاری 2021) ڕایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک باجیان زیاد نەکردووە چونکە بە گوێرەی یاساو بەپێی مادەی 28ی دەستوری عێراق (باج بەیاسا ڕێکدەخرێت) هەر هەموار کردن و گۆڕانکاری و زیادو کەمکردنێکیش دەبێت بەیاسا بێت.

 

وتیشی "حکومەتی فیدراڵی داوادەکات یاساکانی باج وەکو ئەوانی لێبکرێت ئەوەش ئێستا بووەتە کێشە لەنێوان هەردوولا، هەرچەندە ئێمە بەهیچ جۆرێک باجمان زیاد نەکردووەو ئەوەی کراوە بۆ ڕێکخستنەوەی باجە".

 

بەڕێوەبەری گشتی باج و دەرامەتەکان جەختی لەوەشکردەوە،  بەهیچ جۆرێک ئامانجی حکومەتی هەرێم زیادکردنی باج و قورسکردنی ئەرکی سەرشانی خەڵک نییە بەڵکو ڕێکخستنەوەیەتی بۆ ئەو کەسانەی پابەندی یاسای باج نەبوون.

 

بەپێی یاساى بودجەى عێراق، لە چوارچێوەى پابەندییە داراییەکانى هەرێم بۆ وەرگرتنى بەشە بودجەکەى پێویستە نیوەى داهاتى باجى هەرێم مانگانە رادەستى بەغدا بکرێت، بەڵام هێشتا میکانیزمى پێدانى ئەو داهاتە دیارینەکراوە و هەردوولا پشت بە یاسا و رێنمایی نوێ دەبەستن بۆ وەرگرتنى باج.