گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راستى رووداوەکە چییە؟

بەدواداچوون: سێ برا هاوڕێیەکى خۆیان دەکوژن لەسەر بوونى پەیوەندى لەگەڵ خوشکەکەیان

2021.05.06 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
بەدواداچوون: سێ برا هاوڕێیەکى خۆیان دەکوژن لەسەر بوونى پەیوەندى لەگەڵ خوشکەکەیان

ناس کورد-

 

بڵاوبوونەوەى هەواڵى کوشتنى کەسێک لەلایەن سێ براوە بەم دواییانە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانى لە عێراق تەنى و ترس و نیگەرانى دروستکرد، بەڵام بەپێی بەدواداچونێکى رۆژنامەوانى ئەو هەواڵە نوێ نییە و لەچەند مانگى رابردوودا روویداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی خزمەتگوزاریی بەدواداچوون بەدواى راستى هەواڵ لە ئاژانسى فرانس پرێس، وردەکاریی ئەو رووداوەى بڵاوکراوەتەوە دەگەرێتەوە بۆ تاوانێک کە پێشتر روویداوە.

 

بەپێی ئەو هەواڵەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، سێ برا لە پارێزگاى بەسرە هاوڕێیەکى خۆیان کوشتووە دواى ئەوەى بۆیان ئاشکرابووە کە پەیوەندى سۆزداریی لەگەڵ خوشکە بچوکەکەیان دروستکردووە.

 

هەواڵەکە چوارى ئایار بەناوى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر دەستاودەست کرا.

الخبر المتداول على مواقع التواصل الاجتماعي

بڵاوکردنەوەى هەواڵەکە هاوکات بوو لەگەڵ دەرچوونى ژمارەى نوێی رۆژنامەى ئەلیکترۆنى دادوەرى لەبارەى وردەکاریی نوێى تاوانێک کە پێش چەند مانگێک روویداوە، بەبێ ئەوەى کاتەکەى دیارى بکات.

 

بەپێی رۆژنامەکە، تۆمەتبارەکان دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا بۆ پاراستنى ئابڕویان دواى ئەوەى خیانەتى هاوڕێکەیان بۆ ئاشکرابووە کە پەیوەندى سۆزدارى لەگەڵ خوشکە بچوکەکەیان بەستووە و هەڕەشەى لێکردووە بە بڵاوکردنەوەى وێنەکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەئەگەرى پچڕانى پەیوەندییەکەیان.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى ناوخۆ وتى "ئەو رووداوە کۆنە و وردەکارییەکەى تازە بڵاوکراوەتەوە و رووداوەکە بەم دواییە رووینەداوە".