گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وێنەى مانگە دەستکردەکان پێگەیەکى نوێى موشەکى لەئێران ئاشکرا دەکات

2021.05.06 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەى مانگە دەستکردەکان پێگەیەکى نوێى موشەکى لەئێران ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەپێى وێنەى مانگە دەستکردەکان، بنکەیەکى نوێى موشەکى لەنزیک ناوچەى حاجى ئابادى ئێران دەبینرێت کە پێشتر تاران بوونى پێگەیەکى لەو جۆرەى ئاشکرا نەکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیمانگاى نێودەوڵەتى بۆ توێژینەوەى ستراتیژى (6ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، سوپاى پاسدارانى ئێران هەژموونى بەسەر ئەو ناوچەیەدا هەیە و هەروەها یەکەمین پێگەى موشەکەییە کە تایبەتکراوە بۆ موشەکە بالیستیەکان کە بەوزەى ڕەقى ئێرانى کار دەکات.

 

پەیمانگاکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەهۆى مەترسییەکانى موشەکى ئێرانیەوە ئەگەرى ئەوە هەیە ئەو پێگە موشەکییە نوێییەى ببێتە مایەى سەرنجڕاکێشانى نێودەوڵەتى.

 

هەر بەپێى پەیمانگانەگە، لەم ساڵانەى دوایدا ئێران چەندین پێگەى موشەکى لەژێر زەوی دامەزراندووە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکى لەسەر پێگەى نوێى حاجى ئاباد نەدرکاندووە.

 

 

ئەو پەیمانگا نێو دەوڵەتیە دەشڵێت، پێگەى موشەکە بالیستیەکانى ئێران تواناى گواستنەوەیان هەیە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکى تر،بەڵام تاران چەند پێگەیەکى جێگیرى ئەو موشەکانەى پێشتر ڕاگەیاندووە.

 

پەیمانگاکە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، لەنێوان ساڵانى 2017 و 2019 چەند پێگەیەکى موشەکى لەژێر زەوى لەنزیک ناوچەى حاجى ئاباد نۆژەنکراوەتەوە ئەگەرى ئەوەش هەیە تۆنێڵى بۆ دروستکرابێت.

 

بەوتەى ئەو پەیمانگایە، ئەگەرى ئەوە هەیە پێگەى نوێى حاجى ئاباد لەچەند جۆرێکى جیاوازى موشەکى فاتحى ئێرانى پێکبێت کە تاران کار بۆ بەرەو پێشبردنى دەکات.