گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پۆلیس ناسنامەى ئەو کچەى ئاشکرا کرد کە لەسەر پردى وڵوبە خۆى هەڵدایە خوارەوە

2021.05.06 - 09:47
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس ناسنامەى ئەو کچەى ئاشکرا کرد کە لەسەر پردى وڵوبە خۆى هەڵدایە خوارەوە

ناس کورد-

پۆلیسى سلێمانى ناسنامەى ئەو کچەى ئاشکرا کرد کە لەسەر پردى وڵوبە خۆى هەڵدایە خوارەوە و گیانى لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسى سلێمانى (6ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، پاش ئەوەی دوێنێ 5/5/2021، كچێك لەسەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوەو گیانی لەدەستداو ناسنامەكەی نادیاربو، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش‌و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچون‌و لێكۆڵینەوەی خێرا بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكەو هۆكاری ڕووداوەكە ئەنجامبدەن.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، ئێوارەی هەمان ڕۆژ توانرا ناسنامەی كچەكە ئاشكرا بكرێت ‌و کەسوکاری بدۆزرێتەوە، دەركەوت كچەكە ناوی (م، أ، م) و لەدایكبووی ساڵی 2001 و پیشەی خوێندكارەو دانیشتوی گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانییە.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، كچەكە سەرلەبەیانی دوێنێ بەمەبەستی چونی بۆ خولێك لەگەڵ براكەیدا لەماڵ چۆتە دەرەوەو پاش جیابونەوەی لەبراكەی چۆتە سەر پردی وڵوبەو خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

جەختیشکراوەتەوە، لەئێستادا لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ڕووداوەكە بەردەوامەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوه بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

 

دوێنێ (چوارشەممە) کچێک لە پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی خستەخوارەوە و دوای ئەوەى ئۆتۆمبێلێک لێیدا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.