گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا وادەى کەوتنە خوارەوى موشەکە چینییەکەى دیارى کرد

2021.05.06 - 08:19
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا وادەى کەوتنە خوارەوى موشەکە چینییەکەى دیارى کرد

ناس کورد-

وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا "پنتاگۆن" ئاشکرایکرد، پێشبینى دەکرێت ڕۆژى شەممە گەورەترین پارچەى ئەو موشەکەى وێستگەى ئاسمانى چین هەڵیدا بکەوێتە خوارەوە و بدات لە زەوى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پنتاگۆن (6ى ئایارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ناتوانرێت شوێنى کەوتنە خوارەوە موشەکە چینییەکە دیارى بکرێت تا چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەى بدات لە زەوى.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، لەوانەیە پارچەکان مەترسى لەسەر سەلامەتى گەشتە ئاسمانییەکان و بوارى بۆشایى ئاسمان دروست بکەن، گەورەترین پارچەى موشەکەکە ڕۆژى شەممە دەکەوێتە خوارەوە و دەدات لە زەوى.

 

ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو چین موشەکێکى زەبەحى هەڵدا بۆ بۆشایى ئاسمان، بەڵام کۆنترۆڵى بەسەریدا نەما و لە ئێستادا بە دەورى زەویدا دەسوڕێتەوە و بەپێى زانیاریییەکانیش لە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتوو دەدات بە زەویدا.

 

موشەکەکە کێشى 21 تۆنە و یەکەم یەکەى ئەو وێستگە ئاسمانییە نوێیەى هەڵگرتبوو کە چین دەیەوێت لە بۆشایى ئاسماندا دروستى بکات، پارچەکانى موشەکەکە لە بەرگەهەواى زەویدا دەسوتێن و زۆرینەى پارچەکانى دەکەونە زەریاکانەوە، بەڵام هەندێک پارچەى مەترسى لەسەر چەند ناوچەیەکى وشکانى و شوێنى دانیشتوان دروست دەکەن.