گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆستى سەرۆکى هەرێم بەلاى ئێمەوە هاوتاى پارێزگارە

بۆچى خەزعەلى بایکۆتى مەڕاسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى کرد؟

2019.06.11 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى خەزعەلى بایکۆتى مەڕاسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى کرد؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بزوتنەوەى عەسائبى ئەهلى حەق لەبارەى بەشدارینەکردنى سەرۆکى بزوتنەوەکە لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند "پۆستى سەرۆکى هەرێم بەلاى ئەوانەوە هاوتاى پۆستى پارێزگارە" سازکردنی ئەو ئاهەنگە گەورەیە هۆکاری بەشداری نەکردنیان بووە. مەحمود ڕوبەیعى، وتەبێژى بزوتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق بەناس ى ڕاگەیاند: "بانگهێشتنامە گەیشتووەتە دەستى هاوپەیمانیەتیە سیاسیەکان، گرنگ ئەوەیە نوێنەرەکانیان دەستنیشان کردووە بۆ مەڕاسیمەکە، بەڵام ئەوان بڕیاریان وابووە کە قەیس خەزعەلى سەرۆکى بزوتنەوەکە بەشدارنەبێت لەو مەڕاسیمەدا". ڕاشیگەیاند: "بەلاى ئەوانەوە پۆستى سەرۆکى هەرێم، لەڕووى دەستورى و یاساییەوە یەکسانە بە پۆستى پارێزگار، بەڵام ئاهەنگێکى گەورەى بۆ سازکراوە" کە بە بۆچوونی ئەو ئاهەنگی لەوشێوەیە " تەنانەت بۆ دانانى سەرۆککۆمار و مەسعود بارزانى سەرۆکى پێشوى هەرێم ساز نەکراوە". وتەبێژەکەى بزوتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق ئەوەشى بۆ ناس ڕونکردەوەتەوە، بەشدارینەکردنى قەیس خەزعەلى پەیوەست نەبووە بەحکومەتى هەرێمى کوردستان یان پارتى دیموکرات، بەڵکو پەیوەست بووە بە گەورەیى ئاهەنگەکەوە، دەڵێت: "گەورەیى ئاهەنگەکە بیرۆکەى دەوڵەت لەناو دەوڵەت پیشاندەدات، بەپێچەوانەوە کەس ڕێگرنەبووە لەوەى سەرۆکى بزوتنەوەکەمان بەشداربێت، وە بڕیارەکەى ئێمەش پاش ئاڵوگۆڕى بیروڕاهات لەوبارەیەوە".