گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەلا هەڵۆ لەبارەی بێڕێزیكردن بەخێزانی د. كەریم قەرەچەتانی ڕوونكردنەوەی دا

2021.05.05 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا هەڵۆ لەبارەی بێڕێزیكردن بەخێزانی د. كەریم قەرەچەتانی ڕوونكردنەوەی دا

ناس کورد-

مەلا هەڵۆ لە بڵاوکراوەیەکدا رەتیدەکاتەوە بێڕێزى بە د.کەریم قەرەچەتانى کردبێت و رایدەگەیەنێت "هەمیشە لەو کاتانەى کە هێرشى کراوەتە سەر داکۆکى لێ کردووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا هەڵۆ (5ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد " هەندێ دڵ نەخۆش و ناحەز هەستاون بە بڕین و دروست کردنی ڤیدیۆیەکی مامۆستا هەڵۆ بە شێوەیەک کە ببێتە تانەدان لە دکتۆر (کریم شریف قەرەچەتانی) کە بە هیچ شێوەیەک مامۆستا مەبەستی سوکایەتی نیە بە خانەوادەی دکتۆر و بەڕێزیان".

 

ئەوەش رونکراوەتەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ڤیدۆکانی چەند مانگێ لەمەو پێشی مامۆستا زۆر بەڕوونی و ئاشکرا ناوی دکتۆر ئەهێنێت و بەرگری لێ ئەکات لە هەموو ئەو کاتانەیا کە هێرشی نارەوای ئەکرێتە سەر بەهۆی بەرگری کردن لە ئەخلاق و ناموسی کۆمەڵگا.

 

ئاماژە بەوەش کراوە کە دکتۆر لە ڕێی برازایەکیەوە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستا کرد و مامۆستاش بابەتەکەی بۆ ڕوون کردەوە بە پێچەوانەوە بڕیاریاندا پەیوەندی نێوانیان پتەو تر بکەن و زیاتر هاریکاری یەکتر بکەن لە ڕووبەڕوو بونەوە و بەرپەرچ دانەوەی چەتەکانی ڕەوشت و ئایندا.

 

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێشتریش ئەدمینێکیان پەیوەندی کردووە بەو کەناڵانەی یوتوبەوە کە واز لەو کارانەیان بێنن بەڵام هەر سوور بوون لەسەر کارەکانیان بەو شێوەیە.

 

ڕونکردنەوەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر د.کەریم قەرەچەتانى لە لێدوانێکى بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوە کرد کە سکاڵاى یاسایى لەسەر مەلا هەڵۆ تۆمار دەکات و ڤیدیۆکانیش وەک بەڵگە دەداتە دادگا.