گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمەڵ سکاڵا دەبات بۆ کونسوڵخانەی ئەمەریکا

2021.05.05 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ سکاڵا دەبات بۆ کونسوڵخانەی ئەمەریکا

ناس کورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتى فەرمى کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر سەردانى کونسوڵخانەکەى کردووە و لەگەڵ بەرپرسى بەشى سیاسى کونسوڵخانەکە کۆبوونەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى لە پەرلەمانى کوردستان (5ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، پرسی(هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕەوشی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە هەروەها سزادراوانی بادینان) لەو تەوەرانە بوون کە لە کۆبوونەوەکەدا باسکران .

 

بەگوێرەى بڵاوکراوەکە، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، داوامانکرد ئەمریکا وەک وڵاتێکی گەورە و کاریگەر ڕۆڵی ئیجابی هەبێ لە چاودێریکردن و ڕێگرتن لە دەستوەردانی حزبیی و بیانیی و بەلاڕێدابردن و دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی و ئەنجامدانی ساختەکاریی .

 

ئاماژە بەوەش کراوە، هەروەک باسیشمان لە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامەوانیی کرد کە ئێستا لەسایەی دەسەڵاتێکی ئەمنیی، لەژێر هەڕەشەدایە .

سەبارەت بە دۆسێی سزادراوانی بادینانیش، بە وردی باسمان لەوەکرد کە مافی ئەو دەستگیرکراوانە پێشێلکراوە و دادگا نڵیتوانیوە سەربەخۆیانە و دوور لە هەژموون دەرەکی، بڕیاری عادیلانە بدات .