گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەواڵگرى عێراق: هەوڵێکى بەقاچاخبردن لە هەرێمەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق شکستى پێهێنرا 

2021.05.05 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵگرى عێراق: هەوڵێکى بەقاچاخبردن لە هەرێمەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق شکستى پێهێنرا 

ناس کورد-

دەزگای هەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویەتی لە قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای نەینەوا شکست بە هەوڵێکی بەقاچاخبردنی سەدان سەر مەڕ لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق بهێنێت، ڕاشیگەیاند، ژمارەیەک قاچاخچیان دەستگیرکردووە کەویستویانە زیان بە ئاسایشی ئابوری وڵات بگەیەنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە (5ی ئایاری 2021)  لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد "لە قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای نەینەوا کەهاوکات هاو سنوریشە لەگەڵ پارێزگای هەولێر، کارمەندانی هۆبەی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی 14 سوپای عێراق توانیویانە شکشت بە هەوڵێکی بەقاچاخبردنی 592 سەر مەڕ بهێنن لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق لەڕێگەی قەزای مەخمورەوە".

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "هەوڵی بەقاچاخبردنی ئەو ئاژەڵانە لەدرەنگانی  شەوی ڕابردوودا ئەنجامدراوە، بەڵام هێزەکانمان چاو کراوە بوون و توانیویانە نەخشە و پلانی تاوانباران هەڵوەشێننەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک قاچاخچی لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەست بەسەرکراون".