گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى هەرێم پڕۆژە یاسای ( کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان)ى پەسەند کرد

2021.05.05 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم پڕۆژە یاسای ( کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان)ى پەسەند کرد

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان پڕۆژە یاساى (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان)ى پەسەندکرد و گفتوگۆى دەربارەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (5ى ئایارى 2021) راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، ڕەشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە ڕووبەڕووبوونەوە و بنبڕکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی کردەوە کە بەشێکی گرنگیی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، ئینجا وەزیری پلاندانان دارا ڕەشید ، ڕاپۆرتێکی لە بارەی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێکخستنەوەیان لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجە کرد تاووتوێ کرد کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو ، پڕۆژەکە بچێتە قۆناغی پەسەندکردن لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان .

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا ، ئەنجومەنی وەزیران  پڕۆژە یاسای ( کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ) پەسەند کرد.

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ڕاپۆرتێکی لە سەر ڕەوشی پێکهاتەکان و چالاکییەکانی وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان خستەڕوو.