گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

د.کەریم قەرەچەتانی سکاڵا لەدژی مامۆستا هەڵۆ تۆمار دەکات 

2021.05.05 - 19:53
App store icon Play store icon Play store icon
د.کەریم قەرەچەتانی سکاڵا لەدژی مامۆستا هەڵۆ تۆمار دەکات 

ناس کورد-

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی لەبەرانبەر چەند قسەیەک کە لەلایەن مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید بەرانبەری کراوە سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات و نیگەرانی خۆشی بەوە ئاشکرا دەکات "نەدەبوو ئەو مامۆستا ئاینییە لەناو مزگەوت ئەو قسانە بەرانبەر من بکات لەکاتێکدا چەند جارێک بەرگریم لێکردووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەرونی و مامۆستای زانکۆ (5ى ئایارى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، لەبەرانبەر ئەو قسە نەشیاوانەی بەرانبەر خۆم و پلەی زانستی و خێزانەکەم کردویەتی بڕیارمداوە سکاڵای یاسایی دژی مامۆستا هەڵۆ مامۆستای ئاینی تۆمار بکەم لەکاتێکدا ئەو مامۆستایە لەناو مزگەوت ئەو کارەی بەرانبەر من کردووە.

 

وتیشی "ئەو مامۆستایە من دڵنیام لەوەی بەشێکی ئەو ڤیدیۆیەی منی بینیوە کە باسم لەوە کردووە هەر کەس ئازادە لەوەی دیندار دەبێت یان نا بەڵام من ئاماژەم بەوەشکردووە کە لە قورئانی پیرۆز باسی ئەوە کراوە ئەوانەی باوەڕ ناهێنن سزاکەیان جەهەنەمە، نازانم چۆن ئەم مامۆستایە بەمجۆرە باسی نەکردووە و ئەو ڕەخنەیە لەمن دەگرێت، باشە گریمان من هەڵەیەکم کردووە دەبوو بۆم ڕاست بکاتەوە نەوەک هەڵە بەرانبەر مامۆستایانی زانکۆ بکات یاخود قسەی هەڵە بە خێزان و کەسوکارم بکات".

 

باسی لەوەشکرد، من بڕیارمدابوو لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی بدەمەوە بەڵام لەسەر داوای زۆرێک لە مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی هاوڕێم کۆنگرەکە ناکەم بەڵام سکاڵایی یاسایی لەدژی تۆمار دەکەم و ڤیدیۆیەکەی خۆم و ڤیدیۆیەکەی ئەویش وەکو بەڵگە دەدەمە یاسا.

 

نیگەرانی خۆشی بەوە دەربڕی چەندین جار بەگری لەو مامۆستا ئاینییە کردووە بەڵام ئێستا ئەو بە بینینی بەشێکی ڤیدیۆی ئەو هاتووە قسەی نەشیاوی کردووە، لەکاتێکدا دەبوو ئەگەر هەڵەش بێت هەڵەکەى بۆ ڕاست بکاتەوە، باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەو بۆچوونانەی لە ڕابردوو لە ئیستاشدا لەسەر دینی ئیسلام و دینداری هەمبووە زۆر جار بە "مەلا کەریم بانگم دەکەن".

 

پێشتر مامۆستا هەڵۆ لە وتارێکی ڕۆژانەی لەناو مزگەوت باسی لەوە کرد کە گوایە د.کەریم شەریف قەرەچەتانی باسی لە ئایەتێکی سورەتی کەهف کردووەو کە دەڵێت "هەرکەس دەیەوێت با باوەڕبهێنێت هەرکەسیش دەیەوێت با کافر بێت" بەڵام ئایەتەکەی تەواو نەکردووەو باسی لەوەنەکردووە کە ئەوانەی کافرن سزای ئاگر چاوەڕوانیان دەکات و ئەوەشی بە هاندان داناوەو بۆ ئەوەش ڕەخنەی توندی گرتووەو بە "تڕۆفیسۆر" و "فڵتەفڵت" ناوی دەبات.