ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق هۆشداریدا بەخاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تابلۆکانیان کاتییە کەنابێت بۆ لەمەودوا بەهیچ شێوەیەک لەشەقامەکانداب سۆرێنەوە بەبێ ئەوەی مامەڵە فەرمییەکانیان تەواو نەکرابێت و بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران دوچاری لێپێچنەوەی یاسایی توند دەکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا تاریق روبەیعی، بەرێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق (5ی ئایاری 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند "لەبەرواری 9ی ئایارەوە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەستدەکات بە هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە تائێستا تابلۆکانیان کاتییە و دەستیان نەکردووە بە مامەڵە بەمەبەستی وەرگرتنی تابلۆی فەرمی، هەڵمەتەکەش هەموو پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە".
روبەیعی جەختیلەوەشکردەوە رێکاری یاسایی توند ڕوبەروی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە سەرپێچی ئەو بڕیارە دەکەن وهەر ئۆتۆمبێلێکیش دوای ئەو وادەیەی کەدیاریکراوە لە شەقامەکاندا بسوڕێتەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت ئەگەر موڵکی هەر کەسێک و لایەنێکیش بێت".