گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چەندە

سامانەکەى عادل ئیمام ئاشکراکرا کە لە 70 ساڵی ڕابردوودا کۆی کردووەتەوە

2021.05.05 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
سامانەکەى عادل ئیمام ئاشکراکرا کە لە 70 ساڵی ڕابردوودا کۆی کردووەتەوە

ناس کورد-

عادل ئیمام بە دەوڵەمەندترین هونەرمەند لە میسر دادەنرێت و داهاتەکەى لە ئێستادا دەگاتە نزیکەى 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى (Celebrity Net Worth) بڵاویکردووەتەوە، کۆى داهاتەکەى عادل ئیمامى هونەرمەند دەگاتە نزیکەى 100 ملیۆن دۆلار کە بەپارەى میسرى دەکاتە زیاتر لە ملیار و نیوێک جونیە و ئەو داهاتەشى بۆ ماوەیەکى دوور و درێژ لەساڵى 1960ەوە تائێستا کۆى کردووەتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو هونەرمەندە لەسەرەتاى دەستپێکردنى کارەکانى لەبوارەکەدا زیاتر لە 150 کارى جۆراو جۆرى هونەرى کۆمێدى لەسەر پرسە کۆمەڵایەتى و سیاسیەکان پێشکەش کردووە.

 

چەند میدیایەکى تریش ئەوەیان بڵاوکردەوە، عادل ئیمام تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە و دۆخى تەندروستى تێکچووە و بەو هۆیەوە ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە، بەڵام ئەو دەنگۆیە ڕەتکرایەوە و باس لەوە کراوە دۆخى تەندروستى خراپ نییە و لەماڵیشەوە خۆى کەرەنتینە کردووە و لەلایەن خێزانەکەیەوە چاودێرییەکى باشى دەکرێت.

 

پێشتریش چەند پڕوپاگەندەیەک لەدژى ئەو هونەرمەندە کۆمیدییە میسرییە بڵاو کرایەوە لەوانەش دەنگۆى مردن و نەخۆشى کەوتنى بەڵام سەرجەمیان رەتکرانەوە.