گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ

كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئەمەریكی لە هەولێر پڕۆگرامێك ئاشكرادەكات

2021.05.05 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئەمەریكی لە هەولێر پڕۆگرامێك ئاشكرادەكات

ناس کورد-

لێكۆلیینەوەیەكی ماڵپەڕی "زە وار زۆن" ئاشكرای دەكات، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەمەریكا بەبێ ڕاگەیاندن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەكارهێناوە، بەڵام كەوتنەخوارەوەی یەكێكیان لە فڕۆكەخانەی هەولێر پڕۆگرامەكەی ئاشكراكردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونی ماڵپەڕەكە كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (5 ئایاری 2021)، فڕۆكەكە لە جۆری (Pipistrel Sinus)ـە و لەچوارچێوەی پرۆگرامی (LEAP) فڕۆكەوانی بەكارهاتووە، هەروەها توانای فڕین و بەرگەگرتنی زۆری هەیە، باوەڕیش وایە ساڵی پار یەكێك لەو فڕۆكانە لە فڕۆكەخانەی هەولێر كەوتووەتە خوارەوە.

me_ga.php?id=3639
بەپێی ڕاپۆرتی لێكۆڵینەوەكە، هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە كتوپڕ و پێشبینینەكراو بووە و لەكاتی نیشتنەوە كێشەی بۆ دروستبووە، ئەگەری زۆریش هەیە بەهۆی كەشی خراپی هەولێرەوە بووبێت لەوكاتەدا، ئەوەش نەزانراوە ئەركی ئەو فڕۆكەیە چی بووە بەر لەكەوتنی.

گۆڤاری Air Force Magazine یەكەم جار لە (24ی حوزەیرانی 2020) كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئاشكرا كردووە، راپۆرتی لێكۆڵینەوەش هیچ لەبارەی فڕۆكەكە (LEAP) ناڵێت تەنها ئەوەنەبێت كە هی حكومەتی ئەمەریكایە و كۆمپانیایەكی تایبەت بەگرێبەست كاری پێكردووە.


راپۆرتی "زە وار زۆن" باس لە هەماهەنگی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا و سوپای ئەو وڵاتە دەكات لە كارەكانیان لە شاری هەولێر، ئەو فڕۆكەیەش 7:10 كاتژمێر فڕیوە پێش كەوتن و شێوازەكەشی وەهایە كە گومان دروست ناكات لەكاتی فڕین.