گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتییەکانی هەولێر

’’گۆڕانکاریی’’ لە کاندیدەکانى یەکێتى لە هەولێر کرا

2021.05.05 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
’’گۆڕانکاریی’’ لە کاندیدەکانى یەکێتى لە هەولێر کرا

ناس کورد-

جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى هەولێرى یەکێتى رایگەیاند، بە گۆڕانکاریکردن لە کاندیدەکان نیگەرانییەکان لەبارەى کاندیدەکانى حزبەکەى لە سنورى ئەو پارێزگایە چارەسەرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاجى مەسیفى لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (5ی ئایاری 2021) لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکانی یەکێتی لە هەولێر و نیگەرانی یەکێتییەکانی ئەو پارێزگایە ڕایگەیاند، "بەرژەوەندی حزب لەسەرو هەموو بەرژوەندییەکانی دیکەوەیە و ڕەچاوی بەرژوەندییەکانی حزب دەکەین و ئەو نیگەرانییانەى کە هەبوون چارەسەر کراون".

 

باسی لەوەشکرد، چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان بەوە بووە لە بازنەیەکی هەولێر گۆڕانکاری کراوە لە کاندیدەکان، لەبری ڕێباز بیرکۆتی خاتونێک کاندید کراوە بەناوی مژدە خان.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بڵاوبوونەوەى ناوى کاندیدانى یەکێتى لە سنوررى هەولێر لە چوارچێوەى هاوپەیمانیان لەگەڵ گۆڕان ناڕەزایی بەدواى خۆیدا هێناوە، بەتایبەتى لەسنورى هەولێر و بەشێک لەبەرپرسانى ئەو حزبە دەڵێن هەولێر کراوەتە قوربانى هاوپەیمانێتییەکە.

 

شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ لە نامەیەکدا کە ئاراستەى ڕیباز بیرکۆتى کردووە بێئاگایى خۆى لە رێککەوتنى نێوان یەکێتى و گۆڕان دەربڕیبوو، هەروەها نیگەرانى خۆشى دەربڕیوە بەوەى کە لەناو کاندیدەکاندا ناوى ئەوى تێدا نییە.

 

دواتر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، یەكێتی "هێندە سڕی قایم و نهێنیپارێزە ناوی كاندیدەكانی نەك هەر نەداوەتە كارگێرانی مەكتەبی سیاسی نەیداوەتە خودی كاندیدەكان خۆشیان".

 

دواتر پەرلەمانتارێکى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق نامەیەکى کراوەى ئاڕاستەى شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ کرد و رایگەیاندبوو بەرپرسیارێتییان کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە، چونکە دەرکەوت ئاگایان لە پرسە چارەنوسسازەکان نییە.

 

كوردە هاشم جیهاز ڕۆژی سێشەممە لە نامەیەکدا بۆ ئەو دوو بەرپرسەى یەکێتى کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "شاناز خان و كاك شاڵاو ئەگەر كادرانی یەكێتی گلەییان ھەبووایە دەھاتن بۆ لای ئێوە ئێستا ئێوە گلەییتان ھەیە دەچن بۆ لای كێ؟".