کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، 15 هەزار پارچەى شوێنەوارى عێراقى لە ئەمریکایە و ئامادەکراوە بۆ ئەوەى بگەڕێندرێتەوە. . لەکاتى سەردانیدا بۆ مۆزەخانەى نیشتیمانى عێراق لە بەغداد، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، ڕایگەیاند: "15 هەزار پارچەى شوێنەوارى کە موڵکى عێراقن لە ئەمریکان و لە ئێستادا ئامادە کراون بۆ ئەوەى بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکە، کە زۆربەى ئەو پارچانە ڕاستیین". . عەبدولمەهدى داواى لە هاوڵاتیانى عێراقی کرد سەردانى مۆزەخانەکان بکەن بۆ ئەوەى زانیارییان هەبێت لەبارەى مێژووى وڵاتەکە. . سەرۆکوەزیرانى عێراق، ئاشکراشیکرد، بەرەوپێشچوونێکى گەورە هەیە لە بوارى شوێنەواردا لە عێراق، بۆ ئەوەى ڕێگرى بکرێت لە لەناوچوون و دزینى پارچە شوێنەوارییەکان. . .