گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم لەبارەى ’’ڕادەستنەکردنى داهاتى نەوت’’ وەڵامى بەغدا دەداتەوە

2021.05.05 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم لەبارەى ’’ڕادەستنەکردنى داهاتى نەوت’’ وەڵامى بەغدا دەداتەوە

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، وەڵامى وەزارەتى نەوتى عێراق دەدەنەوە لەبارەى پرسی داهاتى نەوتى هەرێمەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل ئەمڕۆ چوارشەممە (5ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەى "گاڤ نیوز" وتى، "بەهۆى قسەکانى وەزارەتى نەوتى عێراق لەبارەى ڕاستنەکردنى داهاتى نەوتى هەرێمەوە، بەم نزیکانە وەڵامى وەزارەتەکە دەدەینەوە".

 

عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق دوێنێ سێشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، وەزارەتى نەوت تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێکى نەوتى هەرێمى ڕادەستنەکراوە لە چوارچێوەى بەندەکانى پڕۆژەى بودجەدا.  

  

وتیشى، حکومەت تانەى لەچەند ماددەیەکى پڕۆژەى بودجە داوە.  

  

لە پڕۆژەى بودجەى عێراقدا، هەرێم پابەندکراوە بەوەى داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە رادەستى بەغدا بکات لەگەڵ نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، لەبەرانبەر وەرگرتنى پشکەکەیدا کە بە نزیکەى 12 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.    

  

کۆى بەرهەمى نەوتى هەرێم لە بودجەى عێراقدا بە 460 هەزار بەرمیل نەوت دیاریکراوە، دواى لێدەرکردنى داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوت، داهاتى 180 هەزار بەرمیلى بۆ دەمێنێتەوە. بەڵام بەهۆى ئەوەى هەرێم بە 10 دۆلار نەوت کەمتر دەفرۆشێت پێویستە نەوتێکى زیاتر بفرۆشێت بۆ ئەوەى داهاتى 250 هەزار بەرمیل پڕبکاتەوە.