گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم سەردان!

ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک دێتە هەولێر

2021.05.05 - 11:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک دێتە هەولێر

ناس کورد-

ئەمڕۆ برێت مەكگۆرك، ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبیی هەرێم کۆدەبێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەکانی "ناس کورد" کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە (5ی ئایاری 2021) وەریگرتووە، برێت مەکگۆرک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکى یەکێتیش کۆدەبێتەوە.

 

ئەوە یەکەم سەردانی ناوبراو دوای وەرگرتنی پۆستێکی نوێ لە ئیدارەی جۆ بایدن، بڕیارە ناوبراو چەند پرسێکی پەیوەست بە هەڵبژاردن و دۆخی ئەمنی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکات.

 

دوێنێ سێشەممە برێت مەكگۆرك بە سەرۆكاتی شاندێکی ئەمریكی گەیشتە بەغدا و چاوی بە بەرپرسانی باڵای عێراق كەوت.