گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کچێک لە پردێکی سلێمانی خۆی خستەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

2021.05.05 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
کچێک لە پردێکی سلێمانی خۆی خستەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

بەیانی ئەمڕۆ کچێک لە پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی خستەخوارەوە و دوای ئەوەى ئۆتۆمبێلێک لێیدا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە "ناس کورد"ی (5ی ئایاری 2021) ڕاگەیاند، کچەکە تەمەنی 16 ساڵە و لەئێستادا تەرمەکەى لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

 

سەرچاوەیەک لە دادی پزیشکیی سلێمانییەوە بە ناس کوردی وت، کچەکە جلی خوێندکاریی لەبەردابووە و تەنها جانتایەکی قەڵەم و کەلوپەلی خوێندنی پێبووە.

 

وتیشی، تائێستا ناسنامەى کچەکە دیار نییە و هیچ کەسێک لە کەسوکاری نەهاتوون بۆ دادی پزیشکی.

 

جەختی کردەوە کە "خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە دەستگیرکراوە کە کچەکە کەوتووەتە بە سەریدا و لە بنکەی پۆلیسی سەیوانە."

 

بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى هۆکاری کەوتنەخوارەوەى ئاشکرا نەکراوە.

 

me_ga.php?id=3632me_ga.php?id=3631