گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەولێرەوە لەبارەى وەرگرتنی ڤاکسین

2021.05.05 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەولێرەوە لەبارەى وەرگرتنی ڤاکسین

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە پرۆسەی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە پارێزگاکە بەردەوامە و لە بنکە تەندروستییەکانی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە (5ی ئایاری 2021) داوا لە هاوڵاتیان دەکات "بەردەوام بن لە ناو تۆمارکردن لە پۆرتالی فەرمی وەزارەتی تەندروستی، لەو کاتەی نۆرەیان هات سەردانی بنکەی تەندروستی بکەن لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموو لایەك."


دەشڵێت، "ئەو هاوڵاتیانەی کەوا ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەر (Pfizer) یــان وەرگرتووە ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا ژەمی دووەم بە پێی ڕێنمایی زانستی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ ماوەکەی لەنێوان 21 تا 28 ڕۆژە دەکرێت لەم ماوەیە ژەمی دووەم وەربگیرێت بۆيه لەهەفتەی داهاتووە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر."