کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نەوزاد هادى، پارێزگارى هەولێر روونکردنەوەیەکى لە بارەى وێنەیەکى بڵاوکراوەى خۆى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات "لێکدانەوەى نەرێنى و دوور لە راستى بۆ کراوە". . نەوزاد هادى، پارێزگارى هەولێر لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، زۆر جار وێنه ده‌ربڕى راستیه‌كان نابێت چونكه ته‌عبیرى گرته‌ى له‌حزه‌یه‌ك ده‌كات و راستییه‌كان وه‌كو خۆى پیشان نادات، كه ره‌نگه له‌حزه‌ى چاونوقاندنێكى ئاسایى وه‌كو خه‌وتن نمایش بكات یان جوڵه‌ى چاو له له‌حزه‌یه‌كدا نمایشێكى نادروست پیشان بدات كه وانه‌بووه. . لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکى پارێزگارى هەولێر لە میانه‌ى رێوره‌سمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوکرایەوە کە تیایدا وا دەردەکەوێت ناوبراو تەماشاى مۆبایلى دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلى دەکات و لەو بارەیەوە لێکدانەوەى جیاوازى بۆ کرا. . پارێزگارى هەولێر جەخت لە پەیوەندى تایبەت و برایانەى خۆى دەکات لەگەڵ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلى و دەڵێت "په‌یوه‌ندى نێوان كاك ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و كاك نه‌وزاد هادى په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر تایبه‌ت و برایانه‌یه و زۆربه‌ى كاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كن و له په‌یوه‌ندیدان، هه‌ر بۆیه‌ش له‌و رێوڕه‌سمه چه‌ندینجار قسه‌یان له‌گه‌ل یه‌كتر و له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌لى سندى كردووه و سه‌رنجیان لاى یه‌كتر بووه به‌بێ ئه‌وه‌ى له گوێگرتن و ئاگابوونیان له رێوره‌سمه‌كه و بڕگه‌گانى داببڕێن ". . ئاماژە بەوەش کراوە، په‌یوه‌ندى نێوانیان زۆر برایانه و قووڵ و له‌وه گه‌وره‌تره كه هیچ تۆمه‌ت و پلارو قسه‌ى نابه‌جێ هه‌ڵبگرێت. .