ناس کورد-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر پێنج تەوەر دەکرێت کە گرنگترینیان تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستانە بۆ ساڵی 2021.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە (5ی ئایاری 2021) ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: پێشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق
دووەم: بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی پڕۆژە یاسای بوودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ی زایینی.
سێیەم: خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
چوارەم: خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
پێنجەم: ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان.