گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کورسی زیاد دراوەتە گۆڕان؟

وەڵامێک لەناو مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە بۆ ناڕازییەکان لە هاوپەیمانى لەگەڵ گۆڕان

2021.05.05 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامێک لەناو مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە بۆ ناڕازییەکان لە هاوپەیمانى لەگەڵ گۆڕان

ناس کورد-

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، ئەنجومەنى سەرکردایەتى دەسەڵاتى داوەتە مەکتەبی سیاسی و هاوسەرۆکان بۆ بەستنى هاوپەیمانى بۆ هەڵبژاردن، ئەوەش لەوەڵامى ئەو ناڕەزاییە ناوخۆییەى لەناو ئەو حزبەدا سەریهەڵداوە لەبارەى هاوپەیمانى لەگەل گۆڕان و بێئاگایی بەشێک لەبەرپرسانى ئەو حزبە لەوبارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رزگار حاجى حەمە ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا رایگەیاند "ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك كێشه‌ی هونه‌ری و دیاریكردنی هه‌ندێك بابه‌تی هونه‌ری هەبێت ئه‌گه‌رنا له‌دوای كۆنگره‌ی تازه‌ی یه‌كێتی هیچ هه‌نگاوێك نانرێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی".

 

وتیشى، "بیست و چوار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیمان هه‌یه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتیانداوه‌ به‌ مه‌كته‌بی سیاسی و هاوسه‌رۆكان كه‌ هاوپه‌یمانی به‌پێی پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ بكرێت گرنگه‌ بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان."

 

لەبارەى ئەوەى کورسی زیاتر لەقەبارەى خۆى دراوەتە گۆڕان، رزگار حاجى حەمە وتى "هه‌ر كاندیدێك ئه‌گه‌ر ناوی كه‌سه‌كه‌ گۆڕان بێت یان یه‌كێتی بێت ئه‌وانه‌ كاندیدی هاوپه‌یمانی كوردستانین و سه‌ركه‌وتن بۆ هاوپه‌یمانیه‌كه‌یه‌".

 

دەشڵێت، "ئێمه‌ لیستی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ ئێمه‌ ناتوانین پێش هه‌ڵبژاردن كورسی بده‌ین به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌ڵام ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌هاوپه‌یمانیه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیمان تۆماركردووه‌ و لیستی كاندیده‌كانمان یه‌كخستووه‌".

 

رزگار حاجى حەمە جەختیشیکردووەتەوە، ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ته‌ ته‌نها بۆ ئێستا نییه‌ ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردن نییه‌ به‌ڵكو بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌.

 

لەبارەى هەماهەنگیان لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو، رزگار حاجى حەمە باسى لەوەکردووە، ئەو دوو لایەنەش پشتیوانیانن لەناوچە جێناکۆکەکان و لێکتێگەیشتنیان پێکەوە هەیە.