گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ویستى سیاسی’’..یەکەم کاردانەوەى نێودەوڵەتى لەسەر پەسەندکردنى سزاى سزادراوانى بادینان

2021.05.05 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
’’ویستى سیاسی’’..یەکەم کاردانەوەى نێودەوڵەتى لەسەر پەسەندکردنى سزاى سزادراوانى بادینان

ناس کورد-

 

رێکخراوى هیومان رایتیس وۆچ بڕیارەکەى دادگاى تەمیزى هەرێم بۆ پەسەندکردنى سزاى سزادراوانى بادینان بە "ویستى سیاسی" دادەنێت و دەڵێت پێوەرى دادپەروەرى لەوکارەدا فەرامۆشکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێس لەسەر زارى بەڵقیس والى نوێنەرى ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ لەعێراق (5ى ئایارى 2021) گواستییەوە "هەست بەنیگەرانى سزادانى دەستگرکراوانى بایدینان دەکەین بەهۆى ویستێکى سیاسى و ئاڕاستەکانى دادگاى پێداچوونەوە کە پێوەرەکانى دادگایەکى دادپەروەرانەى پشتگوێ خست"

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ئەنجامە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە تاچەندە دەسەڵاتدارانى هەرێم ئازادیی ڕادەربڕین پێشێل دەکەن.

 

دوێنێى 4ى ئایار، دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم (تەمیز) سزاى دادگاى هەولێرى لەدژى دەستگیرکراوانى بادینان پەسەند کرد و ئەوەش کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێنا.

 

دادگاى تاوانەکانى دووى هەولێر 16 ى شوباتى 2021 بڕیاریدا هەریەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم بە شەش ساڵ زیندانى سزا بدرێن، بەتۆمەتى سیخوڕى و مەترسی بۆ سەر ئاسایشى هەرێم.