گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 پێنج کچ و چوار کوڕ.. ژنێک بە سکێک نۆ منداڵى بوو

2021.05.05 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
 پێنج کچ و چوار کوڕ.. ژنێک بە سکێک نۆ منداڵى بوو

ناس کورد-

ژنێک لە وڵاتى مالى نۆ منداڵى بە سکێک بوو، ئەوەش پزیشکەکانى توشى شۆک کرد لەکاتێکدا چاوەڕوانى لەدایکبوونى حەوت منداڵیان دەکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دووگیانبوونى حەلیمە سیسیە (25 ساڵ) دۆخێکى سەرسوڕمانى لەو وڵاتە دروستکرد کە دەکەوێتە خۆرئاواى ئەفریقا و سەرنجى بەرپرسانى ئەو وڵاتەى راکێشا. کاتێک پزیشکان لە ئازارى رابردوودا رایانگەیاند کە ژنەکە پێویستى بە چاودیرى تایبەتمەند هەیە دەسەڵاتداران بە فڕۆکە گواستییانەوە بۆ مەغریب کە لەوێ منداڵەکانى بوو.

 

فانتا سیبى وەزیرى تەندروستى مالى وتى، "منداڵەکان لە پێنج کچ و چوار کوڕ پێکهاتوون و سەرجەمیان سەلامەتن".

 

بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان ئەو ژنە حەوت منداڵ لە سکیدا بوو، بەڵام دواتر دەرکەوت کە دوان لە منداڵەکان لە پشکنین دەرنەچووبوون.