گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وێنە و پاڵنەرى سیاسی’’..عەبدولـلەتیف سەلەفى باسى داخستنى مزگەوتەکەى دەکات

2021.05.05 - 08:26
App store icon Play store icon Play store icon
’’وێنە و پاڵنەرى سیاسی’’..عەبدولـلەتیف سەلەفى باسى داخستنى مزگەوتەکەى دەکات

ناس کورد-

 

عەبدولـلەتیف سەلەفى پێشنوێژ و وتاربێژى مزگەوتى بەهەشتى سەلەفییەکان لە سلێمانى رایگەیاند، داخستنى مزگەوتەکە هۆکارى سیاسی لەپشتەوە نییە و بەهۆى پابەندنەبوون بووە بە رێنماییە تەندروستییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولـلەتیف سەلەفى لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەدواى داخستنى مزگەوتەکە وتى "بڕیارەکە لەلایەن ئەوقافى سلێمانى یەوە دراوە، وتویانە وێنە زۆر گیراوە و بینیومانە لەبارەى پابەندنەبوونى خەڵکەوە و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیارەکە دراوە".

 

وتیشى "خەڵک پەکیى نەکەوتووە و دواى داخستنى خەڵک لەدەرەوە نوێژى کردووە، ئێمە کێشەمان لەگەل بڕیارەکە نییە لەبەرئەوەى لەبەرژەوەندى خەڵکە".

 

عەبدولـلەتیف سەلەفى جەختیکردەوە، بڕیارەکە پاڵنەرى سیاسی و خراپى لەپشتەوە نییە و بۆ بەرژەوەندى نوێژخوێنانە.