گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مزگەوتی بەهەشتی سەلەفییەکان لە سلێمانی داخرا

2021.05.04 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
مزگەوتی بەهەشتی سەلەفییەکان لە سلێمانی داخرا

ناس کورد-

مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی کە د. عەبدولـلەتیف سەلەفی، یەكێك لە ڕابەرانی ڕەوتی سەلەفییەکانی کوردستان پێشنوێژ و وتارخوێنیەتی داخرا، ئەوەش بەهۆی نەبوونی ڕێکاری پێوێستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەکێک لە بەرپرسانی مزگەوتەکە کە دەکەوێتە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی و نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە "ناس کورد"ی وت، "ئێمە بە بەردەوامی پابەندی ڕێنماییەکان بووین، هەموو کەس شایەتی دەدات کە نێوانی نوێژخوێنان نیو مەتر بووە و خەتی تایبەت بە جیابوونەوەى نوێژخوێنان کێشراوە، نازانین چۆن و لەسەر چی مزگەوتەکە داخرا."

 

وتیشی، "پێدەچێت بەهۆی یەکێک لە شەوەکانەوە بووبێت کە خەڵێکی زۆر هاتوون بۆ مزگەوتەوە، تەنانەت لە دەرەوەش خەڵک وەستابوو."