ناس کورد-
باڵیۆزی عێراق لە ئیتالیا ڕایگەیاند، عێراق داواکارییەکی پێشکەش بە حکومەتی ئیتالیا کردووە بۆ گێرانەوەی پارە بلۆککراوەکانی لە بانکەکانی ئیتاڵیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەفیە سوهەیل، باڵیۆزی عێراق لە ئیتالیا (سێشەممە 4ی ئایاری 2021) بە میدیاکانی ڕووسیای ڕاگەیاندوە، "داواکە ئەو پارانەی عێراق دەگرێتەوە کە پێش ساڵی 2003 لە بانکەکانی ئیتاڵیا بلۆککراون."
سوهەیل بڕی پارەکەی ئاشکرانەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، " وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ئامادەبوونی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دووپاتکردووەتەوە بۆ گەڕانەوەی ئەو پارانە بۆ عێراق."
باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق جەختیشی لەسەر خواستی عێراق کردووەتەوە بۆ پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەل ئیتاڵیا بەتایبەت لەڕووی ئابورییەوە، داواشی لە کۆمپانیا ئیتالییەکان کردووە وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا بکەن و هاوکارییەکانیشیان لەکەرتەکانی ڕۆشنبیری، پەروەردە و گەشتوگوزاردا فراوانتر بکەن .