کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بزوتنەوەى گۆڕان راگەیەندراوێکى لەبارەى تەقەکانى شەوى رابردووى بەردەم گردى زەرگەتە مەکۆى سەرەکى گۆڕان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات "لەلایەن بەرپرسێکى یەکێتییەوە هەڕەشە لە هەڵسوڕاوان و مەکۆى سەرەکى بزووتنەوەکە کراوە لە سلێمانى". . لە راگەیەندراوەکەى بزوتنەوەى گۆڕان کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، شه‌وی سێشه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، دوای ئەوە ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاو له گردی زه‌رگه‌ته ده‌که‌ونه به‌ر هێرش و ته‌قه‌ی گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی و له ئه‌نجامدا کاکه (رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن. . بزوتنەوەى گۆڕان لە راگەیەندراوەکەدا روونیدەکاتەوە، ئه‌م جۆره ره‌فتاره "نابه‌رپرسیارانه" ئاسایشی ناوچه‌که و شاری سلێمانی تێکده‌دات، ئۆباڵی هه‌ر رووداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاووڵاتیانی کوردستان دانانێن. . لەراگەیەندراوەکەدا بزوتنەوەکە داوای لێکۆڵینه‌وه له کۆی هه‌ڕه‌شه و رووداوه‌که ده‌کات و بەپێویستى دەزانێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و روداوانه و پێویسته تۆمه‌تبارانیش سزای یاسای وه‌ربگرن. .