گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بریارەکە بۆ سەرانسەری هەرێمە’’

لەبارەی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.05.04 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆک ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پارێزگار بەهیچ شێوەیەک نەیوتووە نابێت هیچ کەس لە ماڵ بێتە دەرەوە و ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵام جەخت دەکاتەوە لەوەى  "بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناو دراوە و لە سەرانسەری هەرێم جێبەجێدەکرێت." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەشی ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆک (4ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "میدیایەک بەناوی پارێزگاری دهۆکەوە بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆژانی جەژن قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ دەبێت و نابێت هیچ کەسێک لە ماڵ بێتە دەرەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستەواژەی "نابێت کەس لە ماڵ بێتە دەرەوە" بەهیچ شێوەیەک لەلایەن پارێزگاری دهۆکەوە نەوتراوە و لەلایەن ئەو کەناڵەوە بەکارهێنراوە بۆ ئازاردانی خەڵک." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دراوە و لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم جێبەجێدەکرێت." 

 

حکومەتی هەرێم کوردستان لەچورچێوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا سێ رۆژی جەژنی ڕەمەزان قەدەغەی هاتوچۆ بێت.