ناس کورد-
محەمەد حەکیم، ئهندامى ئهنجومهنى باڵاى كۆمهڵى دادگهری ڕایگەیاند، لە زۆنی سەوز گەندەڵی هەیە، "بەڵام هیچ بەڵگەیەکم لا نییە هاوسەرۆکانی یەکێتی بەرپرس بن لە گەندەڵی و قاچاخچێتی."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد حەکیم، ئهندامى ئهنجومهنى باڵاى كۆمهڵى دادگهری لە میانی بەشداری لە بەرنامەی "تاوتوێی"ی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، "من بەڵگەم لا نییە کە تێوەگلابن لە گەندەڵی و قاچاخچییەتی، هەردوو هاوسەرۆک کە بینیومن وەک ئەوەى دەریدەبڕن دژی گەندەڵین و نیگەرانن و حەز دەکەن ئەو شتانە نەهێڵن."
دەشڵێت، "من پیاوی یاساییم، هەتاوەکو دۆکیۆمێنتێکم پیشان نەدرێت کە تێوەگلاون لە گەندەڵی ناتوانم قسە بکەم، بەڵام بە دڵنییاوە قاچاخچییەتی هەیە لە مەرزەکاندا بە مەرزەکانی یەکێتیشەوە."