گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەو پیاوەی ژنی یەکەمی بەهۆی هێنانی ژنی دووەمەوە سوتاندنی گیانی لەدەستدا

2021.05.04 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پیاوەی ژنی یەکەمی بەهۆی هێنانی ژنی دووەمەوە سوتاندنی گیانی لەدەستدا

ناس كورد-
دوای ئەوەی لە کۆتا ڕۆژی مانگی نیسان ژنێک لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق هاوسەرەکەی خۆی سوتاند لەکاتی خەوتندا، ئەمڕۆ ئەوە پیاوە دوای حەوت ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای زیقار (4ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەو پیاوە کارمەندی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای زیقار بووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کە زیاتر لە 60%ی جەستەی سوتاوە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئێران گیانی سپاردووە".

 

زیاتر بخوێنەوە: کە زانی پیاوەکەى ژنی دووەمی هێناوە لە خەودا سوتاندنی

 

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، "پیاوەکە بەهۆی ئەوەی ژنی دووەمی هێناوە کەوتووەتە بەر ڕق و کینەی ژنی یەکەمییەوە کە پیشەی مامۆستایە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شارەکە، ژنی یەکەمی بۆسەی بۆ داناوە و لە کاتی خەوتنیدا ئاگری لە ژووری نووستنەکەدا بەرداوە و دەرگای ژوورەکەی لەسەرداخستووە، بۆیە پیاوەکە ناچاربوو لەناو بەفرگرێکدا خۆی حەشاربدات کە لە ژوورەکەدا هەبووە تا ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە".


ئاماژەبەوەشکراوە، "پیاوەکە ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری لەگەڵ ژنی یەکەمدا کردووە، بەڵام منداڵیان نەبووە، بۆیە ناچاربووە ژنی دووەم بهێنێت".


بەگوێرەی سەرچاوەکە، "ژنە تاوانبارەکە لە ئێستادابە پێی ماددەی 405 یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".