گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری دارایی باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەکات

2021.05.04 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەکات

ناس کورد- 

وەزیری دارایی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی ئیمارات باسی لە ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا کرد ڕاشیگەیاندووە، هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی سود لە ئەزمونی ئیمارات وەربگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە ئەحمەد زاهری، كونسوڵی گشتی ئیمارات كرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە ڕێکكەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكکەوتنەكە كرا.  

 

ئەوەش هاتووە، "لای خۆشیەوە، كونسوڵی گشتی ئیمارات سەرەرای سوپاسگوزاری بۆ وەزیری دارایی و ئابوری جەختی لەوە كردوە كە حكومەتی وڵاتەكەی ئامادەیە بەشداری لە زیاتر بەرەو پێشچوونی هەرێمی كوردستان بكات، چونكە هەرێمی كوردستان یەكێكە لە هەرێمە گەشەكردووەكانی ناوچەكە و شایانی هەموو جۆرە هاوكارییەكن. "

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، وەزیری دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەدا،  حكومەتی ئیمارات دەتوانێت كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان هان بدات ڕوو بكەنە هەرێمی كوردستان و پەرە بەبوژاندنەوەی هەرێمی كوردستان بدەن. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "وەزیری دارایی و ئابوری هاتنی كونسوڵی گشتی ئیماراتی بەرز نرخاند و داواشی كرد لە بوارەكانی باج و گومرك یارمەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكو فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سود لە ئەزمونی ئیمارات وەربگرن."