گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕێککەوتنەکە جێبەجێاکرێت’’

ناس کورد هۆکاری نەچوونەوەی شاندی تەکنیکیی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرادەکات

2021.05.04 - 17:26
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد هۆکاری نەچوونەوەی شاندی تەکنیکیی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرادەکات

ناس کورد-

دوای زیاتر لە مانگێک لە پەسەندکردنی بودجەی عێراق، بەڵام تائێستا ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا جێبەجێنەکراوە و سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانیش لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە، ڕێککەوتنەکە جێبەجێناکرێت و هەرێم تەنها بە قسە دەڵێت، پابەند دەبن،  سەرۆکی لیژنەی داراییش ئاشکرایدەکات، هەرێم چاوەڕوانی بانگهێشتی بەغدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە 31ی ئازاری 2021، پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا و ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداش لە پڕۆژەکەدا جێگیرکرا، بەڵام پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک و خستنەبواری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تائێستا ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا جێبەجێنەکراوە. 

 

لەو چوارچێوەیەدا، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەئاژانسى فەرمیى عێراقى راگەیاند، وەزارەتى نەوت تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێکى نەوتى هەرێمى رادەستنەکراوە لە چوارچێوەى بەندەکانى پڕۆژەى بودجەدا.  

 

زیاتر بخوێنەوە: بەرپرسێکى باڵاى هەرێم زانیارى نوێ لەسەر لێبڕینى موچە و پارەکەى بەغدا ئاشکرادەکات

 

لەوبارەیەوە عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 4ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی وت، "بەرپرسانی حکومەتی هەرێم هەر بە قسە دەڵێن، پابەندین و پابەندبوون دووپاتدەکەینەوە، بەڵام بە کرداریش هیچ هەنگاوێک نانێن." 

 

وتیشی، "پێموانییە ڕێککەوتنەکە جیبەجێبکرێت، چونکە ئەوە ماوەی زیاتر لە مانگێکە بودجە پەسەندکراوە، بەڵام هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نییە کە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم دێت یاخود نا." 

 

سەبارەت بە هەڵویستی پەرلەمانی کوردستان، عەلی حەمەساڵح باسی لەوەکرد، "ئەم پەرلەمانە پەرلەمانێکی حزبییە و ئەوەی سەرۆکی حکومەت بڕیاری لێنەدات ڕوونادات و نوقتە سەری دێڕ، ئەو قسانەشی لە هۆڵی پەرلەمان بەرامبەر سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت، شتێکی ئەوەندە گرنگ نییە، تەنها شتێکی جەماوەرییە."

 

زیاتر بخوێنەوە: هەڵوێستێکى فەرمى لەبەغداوە لەبارەى رادەستنەکردنى داهاتى نەوت لەلایەن هەرێمەوە

 

بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە پێویستە شاندێک لە هەرێمەوە بچێتە بەغدا بۆ دیاریکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی، سەرۆکی لیژنەی داراییش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، شاندەکەی هەرێم چاوەڕوانی بانگهێشتی وەزارەتی دارایی حیراقن. 

 

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 4ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بۆ ئەوەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دیاریبکرێت، پێویستە شاندێکی تەکنیکی لە هەرێمەوە بچێتە بەغدا و دواتر ڕێککەوتنەکە جێبەجێدەکرێت." 

 

وتیشی، "تائێستا دیارنییە و نازانین کەی شاندەکەی هەرێم دەچێت، بەڵام ئەوەندەی ئاگادارین شاندەکەی هەرێم ئامادەن و چاوەڕوانن وەزارەتی دارایی عێراق بانگهێشتیان بکەن، ئەوکات بچنە بەغدا بۆ ئەو مەبەستە." 

 

لەبارەی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبێت، سەرۆکی لیژنەی دارایی باسی لەوەکرد، "ئێمە لە ڕابردووشدا چەندین جار داوامانکردووە هەرێمی کوردستان پابەندبێت، هێشتاش زووە هیچ لایەنێک بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار بکرێت، چونکە هێشتا میکانیزمی جێبەجێکردنەکەی دیارینەکراو." 

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا مانگانە بە لێبڕینی 21% موچە دابەشدەکات، هاووڵاتیان بە ئومێد بوون بە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لێبڕینی موچە نەمێنێت، بەلام تائێستا دیارنییە ئایا ڕێککەوتنەکە جێبەجێدەکرێت، یاخود نا.