ناس کورد-
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و هاوسەرۆکانی یەکێتی بڵاوکردەوە و تیایدا، هاوسەرۆکانی یەکێتی هەموو پشتگیرییەکیان بۆ سەرۆکی هەرێم دەربڕیوە لە هەوڵەکانی بۆ یەکڕیزی لایەنە لایەنە سیاسییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە سلێمانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكان و مەكتەبی سیاسیی يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆكی هەرێم ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێويستى و گرنگيى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ييى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو مسۆگه‌ركردن و پاراستنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و ئێستا و قۆناغه‌كانى داهاتوودا، جه‌ختى له به‌رپرسياريه‌تى و ڕۆڵ و پێگه‌ى ديار و كاريگه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانيى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا كرده‌وه."
ئاماژە بەوەشکراوە، "لاى خۆيانه‌وه هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان وێڕأى ده‌ستخۆشى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى يه‌كێتييان بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو نه‌هێشتنى ناكۆكييه‌كان و هێنانه‌دى يه‌كده‌نگى و هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا دووپات كرده‌وه و هه‌موو هاوكارييه‌كيان بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌وڵانه نيشان دا و هاوڕا بوون كه پێويسته ميكانيزم و چواچێوه‌يه‌كى هاوه‌به‌ش بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كاندا هه‌بێت."
ئەوەش هاتووە، "هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون."