گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى عێراق دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشکرد

2021.05.04 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى عێراق دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشکرد

ناس کورد-

حەسەن تەمیمى وەزیرى تەندروستى عێراق نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئاڕاستەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە "ناس" ى راگەیاند، حەسەن تەمیمى لەمیانەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا کە تێیدا راسپاردەکانى تایبەت بە لیژنەى لێکۆڵینەوە لە سوتانى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب پەسەندکرا ناەى دەستلەکارکێشانەوەى رادەستى کازمى کردووە.

 

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق راسپاردەکانى لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسوتانى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب لە بەغدا پەسەندکرد، کە یەکێکیان تایبەتە بە گەڕانەوەى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى بەغدا بۆ سەر کارەکانیان. 

  

بەپێی راگەیەنراێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتى تەندروستى پابەند دەکرێت بە لابردنى سەلمان حامد بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب، نەعیم کازم یاریدەدەرى کارگێڕی، ئەحمەد جەسام بەرپرسى بەرگرى شارستانى لە پۆستەکانیان.  

  

بەپێی بڕیارێکى دیکە، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى بەغدا لەپۆستەکەى لادەبرێت، وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى بەغدا دەگەڕێنرێنەوە سەر کارەکانیان.  

  

هەر بەپێی بڕیارەکان،   وەزارەتى تەندروستى و فەرمانگەکان پابەند دەکرێن بەجێبەجێکردنى سیستەمى سەلامەتى نەخۆش و یاریدەرەکانیان و ئەوانەى سەردانیان دەکەن.