گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکان بۆ شەپۆلێکى باران بارینى بەخوڕ لە شارەکانى هەرێمى کوردستان 

2021.05.04 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکان بۆ شەپۆلێکى باران بارینى بەخوڕ لە شارەکانى هەرێمى کوردستان 

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسى هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی شەپۆلێکی بارانبارینێکی بەخوڕ و تەرزە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەراورد بەئەمڕۆ یەک پلە بێتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی خێرایی با، دیاردەی خوڵبارین لەهەندێ ناوچە ڕوودەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لەهەرێمی کوردستان ( 4ی ئایاری 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەراست سبەی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ پەڵە ھەور و نیمچە ھەور".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوریی پارێزگای ھەولێر، دھۆک و راپەرین ئەگەری چالاکبوونی تاوە باران و بارینی تەرزە و روودانی ھەورە تریشقە دەبێت لە ھەندێک کاتدا، بەڵام حاڵەتەکە لە ناوچەکانی دیکە لاواز دەبێت".

 

ڕونیشیکردەو "سبەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 پلەی سلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ دێتە خوارەوە".

 

ئاراس جەبار، ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئەنجامی کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە، سبەی خێرایی با لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە چالاک دەبێت بەخێرای 20 تا 30کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا".

 

باسى لەوەش کردووە "لەناوچەکانی گەرمیان، کەرکوک، سلێمانی و ھەڵەبجە کاریگەری با بەھێزتر دەبێت و خێراییەکەی ھەندێک کات دەگاتە زیاتر لە 45 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، بۆیە پێشبینی دەکرێت ببێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر و بڵاوبوونی بە ئاسمانی ناوچەکە و کەمبوونەوەی مەودای بینین".