گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزمترین ئاست لە دوو مانگدا

فشارى دۆلار پاشەکشەى گەورە بەزێڕ دەکات

2021.05.04 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
فشارى دۆلار پاشەکشەى گەورە بەزێڕ دەکات

ناس کورد-

 

نرخى زێڕ لەبەرزترین ئاستییەوە رووى لەدابەزین کرد و گەیشتە نزمترین ئاست لەماوەى زیاتر لە دوو مانگدا، ئەوەش بەهۆى بوژانەوەى دۆلارەوە کە سنورى بۆ نرخى ئەو کانزایەیە دانا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى زێڕ لەمامەڵە خێراکاندا 0.4% دابەزیوە و گەیشتووەتە 1786.10 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دواى ئەوەى لە 25 ى شوباتدا بەرزترین نرخى تۆمارکرد و گەیشتە 1797.75 دۆلار.

 

شیکەرەوەیەکى بازاڕى زێڕ دەڵێت، هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى زێڕ بەهێزى دۆلارە کە فشارى لەسەر نرخى زێڕ دروستکردووە.

 

نرخى زێڕ ماوەیەکە روبەڕووى فشار بووەتەوە بەهۆى بەرزبوونەوەى دۆلار و داهاتى پشکەکانى خەزێنەى ئەمریکا، کە هێشتا بەبەرزى ماونەتەوە.  

    

نرخى زێڕ لە ساڵى ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین نرخ و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 67 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، لەمساڵیشدا نرخى ئەو کانزایە هەڵبەزین و دابەزین بەخۆوە دەبینێت.