گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رەمەزان 29 رۆژە یان 30؟

پێشبینییەکى نوێ بۆ وادەى جەژن راگەیەنرا

2021.05.04 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى نوێ بۆ وادەى جەژن راگەیەنرا

ناس کورد-

لەکاتێکدا زۆربەى وڵاتانى ئیسلامى ئێوارەى سێ شەممە 11 ى ئایار چاودێرى بینینى مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنى جەژن، سەنتەرى فەلەکى نێودەوڵەتى پێشبینى خۆى بۆ دیاریکردنى یەکەم رۆژى جەژن راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شەوکەت عەودە بەڕێوەبەرى سەنتەرەکە بە رۆژنامەى "ئیمارات الیوم" ى راگەیاندووە، بەشێک لەو وڵاتانەى کە رۆژى 11 ى مانگ چاودێرى بینینى مانگ دەکەن، مەحاڵە مانگ ببینن بەهۆى ئاوابوونى مانگ پێش ئاوابوونى خۆر، بۆیە ئەگەر هەیە رەمەزان 30 رۆژ تەواو بکات و بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان جەژن بکەوێتە 13 ى مانگ.

 

باسى لەوەشکردووە، ئەو وڵاتانەى کە 14 ى نیسانیان کردە رەمەزان، رۆژى چوارشەممە 12ى ئایار مانگ دەبینن، وەکو بروناى و هندستان و بەنگلادیش و پاکستان و ئێران و عەمان و مەغریب و زۆرێک لە وڵاتانى ئیسلامى لە ئەفریقا.

 

بەوتەى محەمەد شەوکەوت، ئەو وڵاتانەى 12 ى ئایار چاودێرى بینینى مانگ دەکەن، دەکرێت بە تەلەسکۆب بیبینن  لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى جیهانى ئیسلامى و وڵاتانى عەرەبی و ئاسیا و ئەوروپا.