گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عێراق هۆشدارى لە داڕمانى نرخى نەوت بۆ خوار 10 دۆلار دەدات

2021.05.04 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق هۆشدارى لە داڕمانى نرخى نەوت بۆ خوار 10 دۆلار دەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشداریدا لە داڕمانى نرخى نەوت بۆ کەمتر لە 10 دۆلار، بەهۆى پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ( 4ی ئایاری 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند "بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک پڵەسەوە داهاتی عێراقى لەفرۆشی نەوت دوو هێندە بەرزکردووەتەوە و گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار".

 

وتیشی "پابەندنەبوون بەو ڕێژەیەی کە دیاریکراوە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەو وڵاتانەوە دەبێتە هۆکاری دووبارە زۆربوونی بەرهەمەکە لە بازاڕەکانی جیهاندا کە ئەوەش وادەکات جارێکی تر نرخەکەی دوچاری داڕمان بێتەوە".

 

وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق داوای لەوڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت کردووە پابەندی پشکی خۆیان بن و زیاد لەو پشکەی کە بۆیان دانراوە نەوت نەخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە، چونکە خستنەڕووی زیاتر وادەکات خواست لەسەر نەوت کەمبکات کە ئەوەش مەترسی ئەوەی لێدەکەوێتەوە کە نرخی یەک بەرمیل نەوت کەمتر بە 10 دۆلار بفرۆشرێت.