کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پەیجى فەرمى پەرلەمانى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک دەرکەوتنى ئەندامانى فراکسیۆنەکانى ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانى کوردستان لەکاتى دەنگدان سانسۆر کردووە و تەنها وێنەى ئەندامانى فراکسیۆنەکانى پارتى و گۆڕان و یەکێتى، بڵاودەکاتەوە. . بۆ دووەمین جار پەیجى فەرمى پەرلەمانى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، لە هەواڵى دەنگدان بە نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان و دەنگدان بە مەسرور بارزانى وەک سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وێنەى دەنگنەدانى پەرلەمانتارانى ئۆپۆزسیۆن سانسۆر دەکات و وێنەى دەنگنەدانى ئەوان بڵاوناکاتەوە و تەنها وێنەى ئەو پەرلەمانتارانە بڵاودەکاتەوە کە دەنگیان داوە. .