گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەڵوێستێکى فەرمى لەبەغداوە لەبارەى رادەستنەکردنى داهاتى نەوت لەلایەن هەرێمەوە

2021.05.04 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى فەرمى لەبەغداوە لەبارەى رادەستنەکردنى داهاتى نەوت لەلایەن هەرێمەوە

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هەرێمى کوردستان هیچ داهاتێکى نەوتى رادەستنەکردوون، کە بەپێی یاساى بودجە پێوەى پابەندکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، وەزارەتى نەوت تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێکى نەوتى هەرێمى رادەستنەکراوە لە چوارچێوەى بەندەکانى پڕۆژەى بودجەدا.

 

وتیشى حکومەت تانەى لەچەند ماددەیەکى پڕۆژەى بودجە داوە.

 

لە پڕۆژەى بودجەى عێراقدا، هەرێم پابەندکراوە بەوەى داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە رادەستى بەغدا بکات لەگەڵ نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، لەبەرانبەر وەرگرتنى پشکەکەیدا کە بە نزیکەى 12 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.  

 

کۆى بەرهەمى نەوتى هەرێم لە بودجەى عێراقدا بە 460 هەزار بەرمیل نەوت دیاریکراوە، دواى لێدەرکردنى داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوت، داهاتى 180 هەزار بەرمیلى بۆ دەمێنێتەوە. بەڵام بەهۆى ئەوەى هەرێم بە 10 دۆلار نەوت کەمتر دەفرۆشێت پێویستە نەوتێکى زیاتر بفرۆشێت بۆ ئەوەى داهاتى 250 هەزار بەرمیل پڕبکاتەوە.