گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریکرا ’خشتەی پێدانی کارەبا دەگۆڕێت’

2021.05.04 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریکرا ’خشتەی پێدانی کارەبا دەگۆڕێت’

ناس کورد- 

نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی نیسان به‌‌ دوو هەزار و تاوەکو دوو هەزار و 500 دینار بەپێی بەرنامەی کاری مۆلیدەکان لە گەڕەکە جیاوازەکان دیاریکرا. هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قائیمقامیەتی سلێمانی  (4ى ئایارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی ‌به (38) سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.

 

باسی لەوەشکرد، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ (70) سه‌عاته‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌نێوان دو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (500) دیناره‌، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

 

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی وتوە "خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ له ‌سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه‌ كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت".