گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەژمارکردنى پارەى پێوەرى ئاوى ماڵان گۆڕانکاریی تێدا کرا

2021.05.04 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
هەژمارکردنى پارەى پێوەرى ئاوى ماڵان گۆڕانکاریی تێدا کرا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەرێمى کوردستان هەموارکردنى ڕێنمایی تایبەت بە بەستن و خوێندنەوەی پێوەری ئاوی خواردنەوەى راگەیاند، بەو پێیەش وەرگرتنى پارەى ئاو گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رێنماییە هەموارکراوەکان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەر هاوبەشێکى ئاو مانگانە زیاتر لە 45 هەزار دینارى بۆ بێتەوە، 45 هەزار دینارى لێوەردەگیرێت.

 

هەروەها بۆ شوێنەکانى نیشتەجێ بوون و پڕۆژەکان بۆ هەر مەتر سێجایەک تا پێنج مەتر سێجا پەنجا دینار دیاریکراوە، لە پێنج بۆ 15 مەتر 150 دینار، لە 15 تا 30 مەتر 300 دینار، 30-60 مەتر 450 دینار، 60 بەسەرەوە 600 دینار.

No photo description available.

No photo description available.