گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نێچیرڤان بارزانى ئامانجى سەردانەکەى بۆ سلێمانى ئاشکراکرد

2021.05.04 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى ئامانجى سەردانەکەى بۆ سلێمانى ئاشکراکرد

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند، ئامانجى سەردانەکەى بۆ سلێمانى و کۆبوونەوەى لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان، چارەسەرى کێشەکان و کۆکردنەوەى بۆچونەکانە لەسەر دەستور، کە دواتر میکانیزمێک دادەنرێت لەو بارەیەوە لەلایەن پەرلەمانەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى لەپەراوێزى کۆبوونەوەى لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، لەگەڵ گۆڕان کۆبوونەتەوە و لەگەڵ یەکێتیش کۆدەبنەوە.

 

وتیشى "لەگەڵ حزبەکان هەوڵى جدى دەدەین بۆ خاوکردنەوەى کێشەکان و کۆکردنەوەى دید و بۆچونەکان لەسەر دەستور".

 

لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراقەوە، نێچیرڤان بارزانى وتى "شێوەى هەڵبژاردن بەو شێوەیە نییە هەر لە ئێستاوە هاوپەیمانى دروستبکەیت، بەڵام دواى هەڵبژاردن پێویستە حزبەکان چوارچێوەیەک بۆ هەماهەنگى بدۆزنەوە".

 

جەختیشیکردەوە، ئەگەر پەرتەوازە بن هەرێمى کوردستان زەرەرمەندى سەرەکى دەبێت.