گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کۆمسیۆن بڕیارى لەسەر هاوپەیمانێتى یەکێتى و گۆڕاندا

2021.05.04 - 11:57
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن بڕیارى لەسەر هاوپەیمانێتى یەکێتى و گۆڕاندا

ناس كورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بەفەرمى هاوپەیمانى نێوان یەکێتى و گۆڕانى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختە پەسەندکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەرباز محەمەد ئەندامى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان رایگەیاند، مۆڵەتى هاوپەیمانێتییەکەى لە کۆمسیۆن وەرگرتووە بەناوى هاوپەیمانى کوردستان.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا گۆڕان و یەکێتى پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکەیان راگەیاند کە لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.

 

هاوپەیمانێتییەکە یەکەم هاوپەیمانى کوردییە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، حزبەکانى دیکەى هەرێم زۆربەیان بەتەنها یان بە کاندیدى سەربەخۆ بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن.