ناس کورد-
ڕێکخراوی ڕونبین بۆ چوارەم مانگ لە سەر یەک زانیاری لەسەر نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا بڵاودەکاتەوە، بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی بووە لەمانگی نیساندا کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێم KBT بڕی 11٫684٫213 بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی تورکیا بارکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێکخراوی ڕونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت (4ى ئایارى 2021) بەگوێرەى داتایەک کە "ناس کورد" بینیویەتی ئاماژەى بەوە کرد، لە مانگی نیسانی 2021دا بڕی 20 کەشتی قەبارە جیا نەوتی هەرێم بارکراون و سەرجەمیان 10 کۆمپانیا کڕیاری نەوتی هەرێم بوون.
باسی لەوەشکردووە، نەوتی هەرێم بۆ 7 وڵات ڕۆشتووە کە جگە لە مالیزیا سەرجەمیان لە ئەوروپا بووە.
باس لەوەشکراوە، لە مانگی نیساندا زۆرترین نەوت بۆ ئیتاڵیا ڕۆشتووە کە بڕی ٤٫٧٠٧٫٣٠٨ بەرمیل بووە، دەکاتە ڕێژەی ٤٠٪ و پاش ئەو یۆنان دێت بەپلەی دووەم بڕی ٣٫٣٧٦٫٩١٥ بەرمیلی بۆ چووە، هەروەها لەپلەی سێهەمدا کرواتیا دێت کە ٩٩٩٫٩٩٨ بەرمیل ڕێژەی ٩٪ و دواتر ئیسرائیل، ئیسپانیا، ڕۆمانیا و مالیزیا دێن.